بڵاوکراوەتەوە لەبەرواری: 2014-11-01
کۆبوونەوەی ئەمرۆ (١ی١١ی٢٠١٤) ی مامۆستایان لەگەڵ بەشێک لە خانەوادەی بەرێزی خوێندکارانی قۆناغی یەک ، ئامانج و مەبەستمان لەم کارە گەیاندنی چەند پەیامێک بوو لەوانە :
١- گرنگی خوێندنی پەیمانگا لە چیدایە بۆ دوا رۆژی خوێندکارەکان .
٢-سیستەمی کارکردنی ئێمە و چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و دابەشكردنی نمرەی کۆرسەکان.
٣- روونکردنیەوەی لە هەمبەر هەندێک رێسای پەیمانگەکەمان و گرنگی و رۆڵیان.
٤- نرخاندنی و بە گرنگ سەیرکردنی رۆڵی بەرێزیان لە بەرەوپێش چوون سەرکەوتنی خوێندکارەکان لە خوێندنەکەیان.
٥- روونکردنەوەی چۆنیەتی بەدواداچوون بۆ نەهاتنی (غیابات) خوێندکاران و رێگریکردن لەو زیادبوونی .
٦- ئاگادارکردنەوەی بەرێزیان لە چۆنیەتی سەردانی پەیمانگەکەمان لە دۆخێکدا ئەگەر ویستیان سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر خوێندکارەکان .
سەرباری باسکردنی ئەو زانیاریانە و چەندین باسی تری بەسود، گوێمان گرت لە سەرنج بۆ چوونی ئەوانیش لە بەرامبەر کارەکانی ئێمە .